بايدن: سنواصل رصد واعتراض أي تهديدات من أفغانستان بعد الانسحاب

یانەی چێڵسی هاتە ڕیزی یانەی بارسێلۆنا بۆ ڕكابەری كردن بۆ بەدەست هێنانی ئەدریان ڕابیۆی فەڕەنسی و یانەی یۆڤێنتۆس

ڕابیۆ كە لەم وەرزەدا 41 یاری ئەنجام داوە لەگەڵ یۆڤێنتۆس،هەر یانەیەك 17 ملیۆن بدات دەتوانێت یاریزانە فەڕەنسیەكە بەدەستبهێنێت

بەپێی كالچیۆ میركاتۆ،دایكی ڕابیۆ و ڤیرۆنیكی بەڕێوەبەری كارەكانی ڕابیۆ لە گفتوگۆدان لەگاڵ بارسێلۆنا،بەڵام لەم نێوەندەدا تۆماس تۆخێڵی ڕاهێنەری چێڵسیش هاتووەتە سەرخەت و دەیەوێت ڕابیۆ بگوازێتەوە یانە لەندەنییەكە

هەروەها تۆماس تۆخێڵ ساڵی 2018 كە ڕاهێنەری ڕابیۆ بوو لە یانەی پاریس ستایشی یاریزانەكەی كرد و گوتی ئەو یاریزانێكی نایابە و دەبێتە یاریزانێكی گەورە،بۆیە پێشبینی دەكرێت چێڵسی ڕكابەرێكی قورسی بارسێلۆنا بێت بۆ ئەم بابەتە

بۆ وەبیرهێنانەوە ئەدریان ڕابیۆ ساڵی 2019 بە خۆڕایی و بەبێ بەرامبەر لە یانەی پاریسەوە پەیوەندی كرد بە یانەی خانمە پیرەكەوە